هەڵسوڕاوێكی گۆڕان: پێویستە رێگە نەدەین، كە خائینان بە ناوی كوردایەتییەوە یەكڕیزی كورد تێكبدەن

0

هەڵسوڕاوێكی گۆڕان: پێویستە رێگە نەدەین، كە خائینان بە ناوی كوردایەتییەوە یەكڕیزی كورد تێكبدەن

hakmshexlatif_5نوچەنێت: هەولێر

حاكم شێخ لەتیف هەڵسوڕاوی گۆڕان و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، دەرفەتی باش بۆ كورد رەخساوە و جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، كە رێگری لە “خائینان” بكرێت، تا بە ناوی كوردایەتییەوە یەكڕیزی كورد تێكنەدەن.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان وتی “ئەگەر یەكڕیزی ناوخۆیی بپارێزێت، داهاتووی كورد بەرەو باشی دەچێت، چونكە ئێستا لایەنێك لە لایەنە كوردییەكان بەرەو ئێران و مالیكین و لایەنێكی تریشیان بەلای شوێنێكی تردان، كە ئەمەیش جێگەی داخە، بۆیە ئەگەر یەك ریزی درووست بێت، رووداوەكان بە بەرژەوەندی ئێمە دەبن”.
سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق و ئەو دەرفەتانەی بۆ كورد هاتوونەتە پێشەوە، ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان وتی “ئەمە دەرفەتێكی گرنگە كە هاتۆتە پێشەوە، ئەگەر ئەم دەرفەتە لە دەست بچێت، دەگەڕێینەوە ناو مێژوو كە سەدەها ساڵە هەر كورد دەچەوسێتەوە، چەندین جار دەرفەتی بۆ هەڵكەوتووە، بەڵام خۆخۆری ناوخۆیی وایكردووە، كە هەموو دەرفەتەكان لە دەست بدات، بۆیە بە راستی پێویستە رێگە نەدەیت خائینان بە ناوی كوردایەتییەوە یەكڕیزی كورد تێك بدەن”، لە بارەی ناسنامەی ئەو “خائینان”ەیشەوە وتی “پێویست ناكات ناوی كەس بهێنم، بەڵام دیارە ئەوانە كێن كە دەیانەوێت یەكڕیزی ماڵی كورد تێكبدەن”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com