ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: ناكرێت چارەنووسی خۆمان بە بوونی داعشەوە ببەستینەوە

0

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: ناكرێت چارەنووسی خۆمان بە بوونی داعشەوە ببەستینەوە

050614085458نوچەنێت: هەولێر
فریاد رەواندزی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بە نوچەنێتی راگەیاند، عێراق كەوتۆتە ناو دۆخێكی مەترسییەوە و ئەگەر ئەو دۆخە چارە نەكرێت، پریشكی بەر هەرێمی كوردستانیش دەكەوێت، هەروەها وتیشی ” ناكرێت لە ژێر سێبەری بوونی داعش و تەهدیدكردنی ئەو شوێنانە، ئێمە داهاتووی خۆمان بەو بابەتەوە ببەستینەوە”.
فریاد رەواندزی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند، دۆخی عێراق مەترسیدارە و مەترسی بۆ سەر كورد و ناوچەكەیش دەبێت، هەروەها هۆشداری ئەوەیشی دا، ئەگەر بێت و ئەو دۆخە چارەسەر نەكرێت، پریشكی مەترسییەكان بەر كوردیش دەكەون، وتیشی “ناكرێت لە ژێر سێبەری بوونی داعش و تەهدیدكردنی ئەو شوێنانە، ئێمە چارەنووسی خۆمان بەو بابەتەوە ببەستینەوە، تەنها شتێك هەیە ئەویش ئەوە كە هێزەكانمان لە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان جێگیر بوون، كە ئەو جێگیربوونە بۆ كورد دەرفەتێكە نابێت بیقۆزینەوە، بەڵكو دەرفەتێكە كە بە شێوەیەكی عاقڵانە و سیاسییانە و ژیرانە ئیدارەی بدات و ئیدارەدانەكەیش بەشێوەیەك بێت، كە بتوانرێت بكەوێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و هیچ سەرئێشەیەكیش درووست نەكات، بەشێوەیەكی لۆژیكیانە بتوانین بوونی ئەو هێزانە وەها بەكاربهێنین كە بتوانین لە ئایندەدا، وەك كارتێك بەكاریان بهێنین بۆچۆنێتی گفتوگۆكردن لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر هەرێمی كوردستان”.
سەبارەت بە كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانیش وتی”پێویستە لە ناوچانە ریفراندۆم بكرێت و بە زۆری خۆمان نەسەپێنین، وە پێویستە ئەو نەتەوانەی تر كە لە ناوچانەدان وەك توركمان و عەرەب بگەنە ئەو قەناعەتەی كە بوونیان لەگەڵ ئێمە و بوونیان بە بەشێك لە هەرێمی كوردستان، لە بەرژەوەندی ئەواندایە هەم لە رووی ئەمنییەت و هەم لە رووی گوزەران و ژیان و بوونی ئایندەیەكی گەش بۆ ئەوانئەگەر بەشێوەیەكی باش ئەو دۆخە ئیدارە بدرێت، دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ جێبەجێ‌ كردنی ماددەی 140″.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com