یەكێتی و مالیكی و شیعەكان كۆبوونەوە

0

یەكێتی و مالیكی و شیعەكان كۆبوونەوەMALKIIIIIIIII

نوچەنێت: هەولێر

وەفدێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە دكتۆر نەجمەدین كەریم سەرۆكایەتی دەكرد، سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ نوری مالیكی و ئیبراهیم جەعفەری كۆبوونەوە.
وەفدەكەی یەكێتی پێكهاتبوون لە هەر یەكە لە دكتۆر نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و پارێزگاری كەركووك و هەروەها بە یاوەرێتی دكتۆر لەتیف رەشید، راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.
بەگوێرەی بەیاننامەیەك كە نوسینگەی ئیبراهیم جەعفەری دەریكردووە، لە كۆبوونەوەكە هەڵوەستە لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق كراوە، هەروەها باسوخواستیان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقەوە كردووە و جختیشیان لەسەر یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی نیشتیمانی عێراقییەكان كردۆتەوە، وەك پێویستییەكی ئەم دۆخە، هەروەها جەختیان لەسەر یەكڕیزی كردۆتەوە دانیشتنی رۆژی سێشەمەی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەروەها شاندەكەی یەكێتی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری عێراق كۆبوونەتەوە و هەڵوەستەیان لەسەر باردوخی عێراق و كۆبوونەوەكەی رۆژی سێشەممە كردۆتەوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com