داعش هەڕەشەی تێكدانی كەعبە دەكات
نوچەنێت: هەولێر
ئەندامێكی داعش هەڕەشەی تێكدانی كەعبەی ئیسلام دەكات و دەڵێت “ئێستا لە جیاتی خودا بەرد دەپەرسترێت”.
رۆژنامه‌ی جومهورییه‌تی توركی بڵاوی كردەوە كە ئەندامێكی داعش هەڕەشەی تێكدانی كەعبە و كوشتنی ئەو كەسانە دەكات، كە روو لە كەعبە دەكەن.
لە هەوالێكدا كە رۆژنامەی حوریەتی توركی بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژە بە هەڕەشەی یەكێك لە ئەندامانی داعش دەكات بۆ سەر كەعبە، رۆژنامەكە نووسیویەتی: ئەندامێكی دەوڵەتی ئیسلامی داعش كە ناوی ئەبو تورابی موقەدەسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی كه‌عبه‌ی كردووه و نووسیویەتی “به یارمه‌تی خوا و به پێشه‌وایه‌تی شێخه‌كه‌مان به‌غدادی، ئه‌وانه ده‌كوژین كه به‌رد ده‌په‌رستن و كه‌عبه وێران ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا كه‌عبه ده‌په‌رسترێت نه‌ك خوا”.
رۆژنامەكە ئەوەیشی بڵاو كردۆتەوە، كە داعش بە نیازە لە بیابانەكانی ئەنبارەوە پەلاماری شاری مەككە بدەن و كەعبە وێران بكەن.