پێش خه‌وتن گێلاس بخۆن
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
ئه‌و خۆراكانه‌ی پێش خه‌وتن ده‌خورێن كاریگهرییكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر خه‌ولێكه‌وتن و ئارامی خه‌و هه‌یه، گێلاس جگه له چه‌ندین سوودی دیكه‌ی، یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه یارمه‌تیده بۆ خه‌ولێكه‌وتن.
به بۆچوونی زۆرێك له پزیشكان، خواردنی چه‌ند گێلاسێك به‌ر له خه‌وتن، كاریگهرییكی باشی بۆ سه‌ر خه‌ولێكه‌وتن هه‌یه و یارمه‌تیده‌ریشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پچڕپڕیی خه‌و.
ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی گێلاسیس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌م میوه‌یه یه‌كێكه له سه‌رچاوه خۆراكییه سروشتییه‌كانی مادده‌ی (میلاتۆنین) كه له نێو جه‌سته‌ی مرۆڤدا وه‌ك هۆرمۆنێك كارده‌كات بۆ رێكخستنی كاته‌كانی خه‌و.
هه‌روه‌ها جگه له گێلاس، خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شیر یان خواردنی مۆزێك به‌سوودن بۆ خه‌ولێكه‌وتن.
سەرچاوە. Fox News