پژاك بانگه‌وازێك ئاراستەی یه‌کێتی دەكات بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبه‌ش
نوچەنێت
باران بێریتان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ده‌رباره‌ی دۆخی باشووری کوردستان و هێرشی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت :” داعش به‌شێکه له پیلانی هێزه‌کانی ههژمۆنیکهکانی هه‌رێمی و پێویسته له‌به‌رامبه‌ر به‌و هێزه گه‌لی کورد یه‌کێتی خۆی دروست بکات و له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرشێک خۆپاراستنی ره‌وا به‌بنه‌ما بگرن.
باران رایگەیاند :” به پێی پلانی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، که‌رکوک نه بۆ شیعه، نه بۆ سوونه و نه بۆ کوردان نابێت، به‌ڵکو ڕاده‌ستی هێزه‌کانی هه‌ژمۆنی، به تایبه‌ت ئه‌مریکا ده‌کرێت” دەشڵێت”سه‌رکێشی ئه‌و شه‌ڕه ههژهمۆنیه که له ژێر ناوی شیعه و سوونه ده‌کرێت، رژێمی ئێران و تورکیان . ئه‌گه‌ر کوردان له دژی ئه‌م پیلانه نێوده‌وڵه‌تیانه یه‌کگرتوو نه‌بن، ناتوانن خاوه‌نداری له که‌رکوک بکه‌ن”، ناوبراو ڕه‌وشی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستانی به‌بیر هێنایه‌وه که “سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگییه مه‌زنه‌کان ، گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان به به‌رخۆدانی خۆی به‌ره‌و پێگه‌یه‌کی گرنگ هه‌نگاوده‌نێت کاتێک هێرشی داعش هاته ئاراوه و هێزه پیلانگێڕه‌کان ویستیان، به‌و گرووپه چه‌تانه پێش له سه‌رکه‌وتنی کوردان بگرن، به‌ڵام گه‌لی کورد به به‌رخۆدانی خۆی هه‌موو هێرشه‌کانی تێکشکاند و به‌هێزتریش بوو”.
باران بێریتان بانگه‌وازی له هێزه‌کانی باشووری کوردستان، به‌تایبه‌ت یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد، که “گرنگی بده‌نه بانگه‌وازیه‌کان بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبه‌ش، له‌پێناو پاراستنی کوردان” ئەو ئه‌ندامەی ئه‌نجومه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، راشیگه‌یاند که “ڕێگای چاره‌سه‌ری بۆ دۆزی ره‌وای گه‌لی کورد و پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی ، پڕۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دێموکراتییه، که له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجالان بناخه‌که‌ی دارێژراوه و پێشنیارکراوه”.