بارزانی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌وروژێنێته‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی دیاری كردنی رۆژێكن بۆ ریفراندۆمی ئه‌نجامدانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، هه‌روه‌ها داوای له نێرده‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كردووه، كه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو مادده‌ی سه‌دوچله‌وه هاوكاری هه‌رێم بن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رقاڵی دیاری كردنی رۆژێكن، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بارزانی وتویشیه‌تی، عێراق به یه‌كپارچه‌یی نه‌ماوه‌ته‌وه و سه‌ربه‌خۆیش بڕیاری گه‌لی كوردستانه. له لایه‌كی تره‌وه، به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چه‌ند رۆژی رابردوودا نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ردانی پیرمامی كردووه و داوای له بارزانی كردووه، كه هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها داوایشی لێكردووه، به‌شدار بن له پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له عێراقدا. له به‌رانبه‌ریشدا بارزانی وتوویه‌تی، چیتر هه‌رێمی كوردستان باجی هه‌ڵه‌كانی به‌غدا نادات، هه‌روه‌ها له باره‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانیشه‌وه وتویه‌تی، پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی خۆیانن و ناكشێنه‌وه، داوای له نه‌توه یه‌كگرتووه‌كانیش كردووه، كه له كاتی ئه‌نجامدانی راپرسی له‌و ناوچانه، هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی راپرسییه‌كی شه‌فاف ئه‌نجام بدرێت.