كاكه‌ حه‌مه‌ لە ئەرکەکەی ئەدوێ

0

pesherga14كاكه‌ حه‌مه‌ وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دیاری ده‌كرێت

نوچه‌نێت: هه‌ولێر

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود (كاكه‌ حه‌مه‌)ی وه‌ك سه‌رپه‌رشیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك دیاری كردووه‌، كاكه‌ حه‌مه‌یش راگه‌یاند “گشت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و دژه‌ تیرۆری كورد، به‌یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سنووره‌كانی كه‌ركوك”.

كاكه‌ حه‌مه‌ به‌ ئاژانسی ئه‌نادؤڵى راگه‌یاندووه‌ “من بۆ پۆست نه‌هاتوومه‌ته‌ كه‌ركوك، به‌ڵكو باوه‌ڕێكی ته‌واوم به‌كوردستانیبوونی ئه‌م شاره‌ هه‌یه‌و ئاماده‌م تا دوا نه‌فه‌سم خه‌باتی بۆ بكه‌م، ساڵی ١٩٩١ له‌شه‌ڕی رزگاركردنی ئه‌م شاره‌ له‌ده‌ستی سه‌دام حوسێن، تێدا برینداربووم، ئێستاش ئاماده‌م هه‌روه‌كو ئه‌و كاته‌ له‌پێناویدا بجه‌نگم”. كاكه‌ حه‌مه‌ وتویشه‌تی “پاش چۆڵكردنی هه‌ندێك ناوچه‌ له‌لایه‌ن سوپای عێراق‌و دواتر داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرت، پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌كدارانی داعشی وه‌رگرته‌وه‌و ئێستا ره‌وشه‌كه‌ زۆر ئاڵۆزه‌، جارناجار شه‌ڕ هه‌یه‌، ئێمه‌ هێڵێكمان دروستكردووه‌ هاووڵاتیان له‌تكریته‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ركوك هه‌ڵدێن، ئێمه‌ لامانوایه‌ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ كورد هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌ له‌ساڵی ١٩٩١ه‌وه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌م هه‌له‌ دوای داگیركردنی كوێت‌و لێدان له‌سوپاكه‌ی سه‌دام، ساڵی 2003 رژێمی به‌عس رووخاو ئه‌مساڵ سوپای عێراق له‌موسڵ‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌م قۆناغه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ كه‌ كورد بڕیاری خۆیبدا، چونكه‌ جاران له‌كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌ ره‌تده‌كرایه‌وه‌، ئێستا پێشوازیی لێده‌كرێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com