“سەرۆكی هەرێم باسی ناوچەجێناكۆكەكان و هەڵوێستی كورد بۆ حكومەتی داهاتووی عێراق دەكات”

0

President-Masoud-Barzani-3“سەرۆكی هەرێم باسی ناوچەجێناكۆكەكان و هەڵوێستی كورد بۆ حكومەتی داهاتووی عێراق دەكات”

نوچەنێت: تایبەت
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە نوچەنیتی راگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاگاداری دوو تەوەری وتارەكەی سەرۆكی هەرێم، ئەوانیش ناوچە جێناكۆكەكان و هەڵوێستی كورد دەربارەی حكومەتی داهاتووی عێراق.
فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمان تەنها ئاگاداری دوو تەوەری وتارەكەی سەرۆكی هەرێمن، سكرتێری پەرلەمان وتی ” ئێمە ئەوەندەی ئاگاداری ناوەرۆكی وتارەكەی سەرۆكی هەرێمین، بەم دوو ناونیشانەیە، یەكەم باسی ناوچە كوردستانییە جێناكۆكەكان و ئەو هەوڵە دبلۆماسییانەی كە بەڕێزیان لەو ماوەدا داویانە، دووەهەمین هەڵوێستی كورد دەربارەی حكومەتی داهاتووی ناوەند”.
وتیشی “لەو كۆبوونەوەدا گفتوگۆ ناكرێت، چونكە تەنها سەرۆكی هەرێم لەوێ‌ وتەیەك پێشكەش دەكات، بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆی پەڕلەمانیش ئەندام پەرلەمانەكان ناتوانن بەشداری لەو گفتوگۆیەدا بكەن”.
سكرتێری پەرلەمان دەربارەی ئەو كەسانەی كە لەو دانیشتنە ناساییەدا بەشداری دەكەن، وتی “ئەوەندەی كە ئێمە ئاگادار بین تەنها سەرۆكی هەرێم ئامادە دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com