یەكێتی داوا دەكات، ریفراندۆم بە حكومەتی داهاتووی عێراق بسپێردرێت

0

PUK-Profileیەكێتی داوا دەكات، ریفراندۆم بە حكومەتی داهاتووی عێراق بسپێردرێت

نوچەنێت: هەولێر

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، كە پێویستە ریفراندۆم بەبێ حكومەتی عێراق ئەنجام نەدات، هاوكات داوای ئەوەیش دەكات، كە ئەركی راپرسی، بە حكومەتی داهاتووی عێراق بسپێردرێت.
فریاد رەواندزی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن كە هاوكات نوێنەری ئەو حیزبە لە لیژنەی دانوستاندی كورد و لایەنە عێراقییەكان بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی هاوڵاتی، وتوویەتی “ئەگەر ریفراندۆم لەناوچە دابڕاوەكان ئەنجامدرا پێویستە حكومەتی‌ عێراقی‌ بەشێك بێت لەو پرۆسەیە‌و ئاگای‌ لێبێت”.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتویشیەتی “نابێت لایەنی‌ كوردی‌ بەتەنیا ریفراندۆم بكات، دەبێت ئەم ئەركە بسپێردرێتە حكومەتی‌ داهاتوی‌ عێراق‌و سەقفێكی‌ زەمەنی‌ بۆ جێبەجێكردنی‌ دابنرێت، ئەگەر نەكرا ئەوكات ئەم ئەركە بسپێردرێتە هەرێم‌و حكومەتە محەلیەكان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com