نوچەنێت: تایبەت
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە پەرلەمانی كوردستان و وەڵامی پرسیاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانیش دەداتەوە.
دوای پێنج ساڵ سەردان نەكردنی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێم گەیشتە پەرلەمانی كوردستان و زۆربەی پەرلەمانتارەكان بە جل و بەرگی كوردییەوە پێشوازیان لێكرد، هەروەها لە بەردەم تەلاری پەرلەمانیشدا فەرشی سوری بۆ راخراوە، بە گوێرەی زانیارییەكان سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرەتا لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە و وەڵامی تێكڕای پرسیاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانیش دەداتەوە.
هەروەها بڕیارە بارزانی دواتر وتارێك پێشكەش بكات و تێیدا باس لەو دەستكەوتانە بكات، كە لە رووی دبلۆماسییەتەوە بە دەستی هێناوە، هەروەها باس لە ناوچە جێناكۆكەكانیش دەكات و هەڵوێستی كورد دەربارەی حكومەتی داهاتوو دەخاتەڕوو.