عادل موراد: ئێستایش هەر یەكێتی ئامانجی پاراستنی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانە

0

adel_murad_and_najm_al_deen_kareem_04052014عادل موراد: ئێستایش هەر یەكێتی ئامانجی پاراستنی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانە

نوچەنێت: سلێمانی
عادل موراد سەرۆكی ئەو ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند، تەنها لێدوانی سیاسییەكان بەس نیە بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە دابێنراوەكانەوەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان، وتویشیەتی “ئێستایش هەر یەكێتی ئامانجی پارستنی كەركووك و ناوچە دابرێنراوەكانە”.
لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، كە بانگێهشتی هەر یەكە لە لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری و ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك كرابوو، عادل موراد سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، وتی “تەنها لێدوانی سەركردە سیاسیەكان بەس نیە بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە دابرێندراوەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەڵكو پێویستی بەبەرنامەیەكی گشتگیری دیراسەكراوی هەمەلایەن هەیە كە هەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان تێیدا بەشداربن”.
وتویشیەتی “قوربانیانەی كە دراون بۆ رزگاركردنی ئەو ناوچانە بووە، هەر لەسەرەتای جموجوڵەكانی گروپی تیرۆریستی داعش لە جەلالەولا و سەعدیە و ئەو سنورانە بوە كە یەكێتی تێدا باڵا دەستە كۆمیتە و بارەگاكانی یەكێتی كراونەتە ئامانجی گروپە چەكدارەكان، ئێستایش هەر یەكێتی ئامانجی پاراستنی كەركوك و ناوچە دابرێنراوەكانە، ئەگەر تەماشایەكی رابردویش بكەین ژمارەی شەهید و بریندارەكانی یەكێتی لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان زیاترە، پێویستە ڕۆڵی یەكێتی باشتر بە هەند وەربگیرێ لە سەرپەرەشتیكردن و ئیدارەدانی ئەو بارودۆخەی كە ئێستا لەو ناوچانە هاتونەتە ئاراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com