ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: پشتگیری كردنی ئیسرائیل لە دەوڵەتی كوردی، زیانی زیادترە

0

231512142014_pukkkئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: پشتگیری كردنی ئیسرائیل لە دەوڵەتی كوردی، زیانی زیادترە

نوچەنێت: سلێمانی
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی راگەیاند، پشتگیری ئیسرائیل بۆ دەوڵەتی كوردی، زیانی زیادتر دەبێت لە قازانج، وتیشی “باشترین كات بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، ئەوكاتەیە كە لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر دەكات.
فەرید ئەسەسەر ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، كە پشتگیری كردنی ئیسرائیل لە دەوڵەتی كوردی، زیانی زیاتر دەبێت، وتوویەتی “بریا ئیسرائیل پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستانی نەكردایە، چونكە ئەو پشتگیرییە زیانی زیاتر لە پرسی كورد دا لەبری قازانج، چونكە كورد تاكە گەلی موسڵمانە كە بەدزییەوە نەوت بە ئیسرائیل دەفرۆشن و چەند ساڵیشە باس لەوە دەكەن كە هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ ئیسرائیل نیە”.
ئەسەسەر زیادتر دواوە و وتوویەتی “ئێستا بەشێك لەوڵاتان باس لەوە دەكەن ئیسرائیل لەخۆیەوە پشتیوانی كوردو دەوڵەتی كوردی ناكا ئەگەر پێشتر پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوانیان نەبوبێ‌، ئەو جۆرە لێدوانانەش زیانەكانی زیاترە لە پڕۆژەی دەوڵەتی كوردی و سەربەخۆی”.
ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەیشداوە، كە چاكترین كات بۆ راگەیاندی دەوڵەتی كوردی ئەو كاتەیە كە كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەكەن، چونكە دەتوانن بەهەمان ئامانج بگەن لە دەرفەتێكی گونجاوترداو لەكاتی نەبوونی قەیراندا نەوەك لەم كاتە قەیراناویەی عێراقدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com