نوچە.نیت. ئاژانسەکان
نەعنا بڵاوترین خواردنی گیاییە چونکە بۆن و تامێکی خۆش و سودێکی تەندروستی زۆری هەیە بە تایبەتی وەک ئازار شکێنێک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
نەعنا کاریگەرییەکی سڕکەری سادەی هەیە واتە ئازار شکێنە و لە پێکهاتەی هەندێک مەڵحەم و کرێمی ئازار شکێندا بەکاردێت وەک ئازاری ڕۆماتیزم و بۆ گرژبونی ئازاری ماسولکەکان و وەرگەڕان و کوتراوی و گرژبونی ماسولکەی قاچی خانمانی دووگیان.