به وێنه… ئالوده‌ی ره‌نگی سوور و سپییه
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
پیاوێكی هندیی دانیشتووی شاری به‌نگالۆر به‌هۆی ئالودهییهكی سه‌یره‌وه ناوبانگێگی زۆری له ناوچه‌كه‌یدا په‌یدا كردووه، ئه‌م پیاوه ئالوده‌ی ره‌نگی سوور و سپییه و گشت كه‌لوپه‌ل و جله‌كانی له‌م ره‌نگانه زیاتر تێناپه‌ڕن.
(سڤێنراج) ئه‌و پیاوه هندییهیه كه به‌هۆی ئالودهبوونێكی سه‌یره‌وه سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، ئه‌م پیاوه ئالوده‌ی ره‌نگی سوور و سپییه و گشت ئامێر و كه‌لوپه‌ل و پۆشاك و دیوار و په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌م دوو رهنگهن.
ئه‌م پیاوه ئالوده‌بووه، ته‌نانه‌ت رێ به خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانیشی نادات له پۆشاكی سوور و سپی هیچ پۆشاكێكی دیكه بپۆشن.