به ملوانکه‌یه‌کی گرانبه‌ها ژنه‌که‌ی ڕازی کرد ژنی دووه‌م بهێنێت
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
ئه‌وه شتێكی ئاشراکه که پیاوان هه‌میشه له بۆنه‌کاندا دیارییه‌که‌ی گرانبه‌ها پێشکه‌شی ژنه‌کانیان ده‌که‌ن به‌ڵام پێدانی دیاری بۆ قایل کردنی ژنه‌که‌ی که ژنی دووه‌م بهێنیت ، ته‌نها ئه‌م ڕووداوهبوو که له ئیمارات ڕویدا.
ڕۆژنامه‌ی “ئه‌ل به‌یان”ی ئیماراتی بڵاویکرده‌وه که ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئه‌و وڵاته ملوانکه‌یه‌کی 545 هه‌زار دۆلاری پێشکه‌شی ژنه‌که‌ی کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی پێ وتوه که به نیازه ژنی دووه‌م بهێنێت.
دیزانیهرێک به ناوی ” خلود کوردی ” باس له‌وه ده‌کات و ده‌ڵیت که پیاوێکی زۆر ده‌وله‌مه‌ند سه‌ردانی دوکانه‌که‌ی کردووه داوای جوانترین و گرانبه‌هاترین ملوانکه‌ی کردووه تا پێشکه‌شی ژنه‌که‌ی بکات، بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌که‌میان ئه‌وه بوو که 5 ساڵ تێپه‌ڕییوه به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌که‌یاندا له‌و ڕۆژه‌دا و دووه‌میشیان بۆ ئه‌وه‌ی رازی بکات که ژنی دووه‌م بهێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گێرایه‌وه که پاش چه‌ند رۆژێک ئه‌وه‌ی زانیووه که پیاوه‌که ژنی دووه‌می هێناوه و هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ دروست نه‌بووه