لەسەر پشتی گوێ درێژ ، کارەبا بەرهەمهێنرا
نوچە.نیت.NRT
توركیا: له شاری ئیزمیری توركیا له سه‌ر پشتی گوێدرێژ سیستمێك ده‌به‌سترێ و له وزه‌ی خۆر كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. شوانه‌كان به سایه‌ی ئه‌م سیستمه، مۆبایل و لاپتۆپه‌كانیان شه‌حن ده‌كه‌ن و ده‌توان گوێ له رادیۆ بگرن و له هه‌موو ئاسانكاری كاره‌با سوود وه‌گرن. ئۆزه‌ر تورهر سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌خێوكه‌رانی مه‌ڕ و بزنی ئیزمیر، ئاشكرایكرد پێش چه‌ند مانگێك ده‌ستیان به‌و پڕۆژهیهكردووه. بۆ ئاسانكاری ژیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچون و هه‌روه‌ها بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م، به تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی شار و شوانه‌كان كه له وزه‌ی خۆر كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن، له‌گه‌ڵ كومپانایهكی تایبه‌ت ده‌ستیان به پڕۆژه‌كه كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاتووچۆ تێیدا ئه‌سته‌مه، ئاژه‌ڵداری له بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كار ده‌كه‌ن ده‌بێته هۆی كۆمه‌ڵێ كێشه و ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستی به كاره‌با هه‌یه، وه‌ك په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌لكترۆنی و ته‌ماشاكردنی ته‌له‌ڤیزیۆن و ئه‌وانی دیكه، ئه‌مه به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.