چین هەرزەکاران لە ئاڵوودەبوون بە ئینتەرنێت چارەسەر دەکات
نوچە.نیت. رووداو
حکومەتی چین نزیکەی 250 کەمپینی سەربازی بۆ هەرزەکارانی وڵاتەکەی کردووەتەوە، ئامانج لێی دوورکەوتنەوەی هەرزەکاران و منداڵانە لە ئاڵودەبوون بە ئینتەرنێت.
ئەفسەرانی ئەو کەمپە ئاماژە بە سەختی مەشقەکان دەکەن لە كەمپەكاندا، هەروەها بەشێکی زۆری ئەو ئەفسەرانە بە ئەزموونن لە بواری مەشقپێکردن، سەرباری جۆرەها راهێنانی دیکەیان پێدەکرێت لە بوارەکانی میوزیک و سەماکردن، ئەمە 4-8 مانگ دەخایەنێت.
چین پێشەنگی وڵاتانی جیهانە لە ئاڵودەبوون بە ئینتەرنێت و لەچوارچێوەی نەخۆشی دیاریکردووە، ئەوان پێیانوایە ئەو کەسانە پێویستیان بە چاودێری پزیشکی و دەروونی تایبەتی هەیە.