خواردنی پیاز هێزی پیاوه‌تی زیاد ده‌کات
نوچە.نیت.nrt
پیاز ئەو ڕوەکەیە کە بەشێکی دەکەوێتە ژێر زەوی و بەشەکەی تریشی دەکەوێتە سەر زەوی وە هەروەها سوود لە هەردوو بەشەکەی وەردەگیرێت پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیاتمین ,B,C .پیاز زۆر سودی ته‌ندروستی هه‌یه ،توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت رۆژانه خواردنی پیاز یان خواردنه‌وه‌ی گوشراوی پیاز هێزی پیاوه‌تی زیاد ده‌کات ئه‌مه جگه له زۆر سودی ته‌ندروستی تری پیاز که به سووده له دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێندا که ئه‌مه ده‌رمانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه، وهه‌روه‌ها سودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی دڵ و مهسولکهکانی دڵ به‌هێز ده‌کات و خوێن پاکده‌کاته‌وه و یارمه‌تی چالاکی فرمانی دڵ ده‌دات ،یه‌کێک له سوده گرنگه‌کانی تری پیاز ئه‌بێته هۆی له ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی که ئه‌بنه هۆی توشبوون به جۆره‌کانی ژێرپه‌نجه،پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به فرکتۆزو ئۆلیگۆسه‌که‌راید (fructose-oligosaccharides) که یارمه‌تی گه‌شه‌کردنی ئه‌و به‌کتریا سودبه‌خشانه ئه‌ده‌ن که له گه‌ده‌دا ده‌ژین و ئازاری گه‌ده که‌م ده‌کاته‌وه ، به هۆی بوونی کانزای گۆگرد له پیازدا ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی مێشک .