حەبی مەنع باوی نەما
نوچە.نیت.خەندان
كۆمەڵێك زانای شارەزا ئامێرێکی نوێیان داهێنا كە لەژێر پێست و نزیك لە كۆئەندامی زاوزێی ژنان دادەنرێت و بەهۆی رژاندنی هۆرمۆنی “لیفنورگستریل” كە لە دروستكردنی حەبی مەنعدا(حەبی ڕیگری کردن لە دروستبوونی منداڵ) بەكاردێت، رێگری دەكات لە سكپڕیی.
ئامێرەكە لە دەرەوە كۆنترۆڵ دەكرێت و لەكاتی پێویستیدا بەكارهێنەر خۆی دەتوانێ دای بگیرسێنێت و ئامێرەكەش لە لەشدا بەپێی گروپی توێژینەوەكە بۆ ماوەی 16 ساڵ بەرگەدەگرێت.
وابڕیارە ئەو ئامێرە لە ساڵی داهاتوو لە وڵاتە یەكگرتووەكانەوە تاقی بكرێتەوە و لە ساڵی 2018 بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.