باڵەخانە لە شێوەی مرۆڤ دروست دەكرێت
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
چینییەكان جگە لەوەی بە وڵاتی دایك ناسراون لە بواری سەیر و سەمەرەدا، كە هەر چی حاڵەتی سەیری جیهانە سەرچاوەكەی ئەو وڵاتەیە، جگە لەوەی خەڵكی چین بایەخ بە لایەنەكانی سەیر و سەمەرە دەدەن و حەز بە ناوبانگیش دەكەن، دەیانەوێ هەرچی پشكی ئەو بوارەیە بۆ ئەو نەتەوەیە بێت. بەم دواییە یەكێك لە بیرۆكە سەیرەكانیان كە جێگەی سەرنجە، داپۆشین و دروست كردنی رووكار یان بەشی دەرەوەی باڵەخانەكانە لە شێوەی روخساری مرۆڤ، بەتایبەت كەسایەتگەلی مێژوویی خۆیان، هەروەها پیشان دانی شێوازی جل و بەرگی كۆنینەی خۆیان، ئەمەش بە داپۆشینی باڵەخانە گەورەكانی وڵاتەكەیان بەم شێوە كەسایەتی و جل و بەرگانە، وەك لە وێنەكاندا دەیبینن، چۆن (3) باڵەخانەی گەورەیان بەم جۆرە ئامادە كردووە، هەر یەكێكیان نزیكەی (10) نهۆم دەبێت و نزیكەی (41) مەتر بەرز دەبن