ئایا جیابوونه‌وه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیت هه‌یه؟
نوچە.نیت.میللەت
توێژینه‌وه‌یه‌ک که له‌سه‌ر 9000 ژن و مێردی لێکجیابۆوه کراوه ده‌ریده‌خات که ئه‌و که‌سانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کانیان به‌ڕێژه‌ی 20% زیاتره.
بۆیه به‌ڵێ واده‌رده‌که‌وێت که جیابوونه‌وه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی که‌سه‌کان هه‌یه، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کانی وه‌ک نه‌خۆشی دڵ و شه‌کره‌و شێرپه‌نجه. هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له شێوازی ژیاندا ده‌کرێت ببێته مایه‌ی فشار‌و نیگه‌رانیی ده‌روونی. بۆیه ئه‌وانه‌ی به پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌دا ده‌ڕۆن، باشتره پێشتر سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی بکه‌ن و یارمه‌تییان بدات له جیابوونه‌وه‌یاندا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت دووباره هاوسه‌رگیریی کردنه‌وه‌و پێکه‌وه بوون دوای جیابوونه‌وه کاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌کانی جیابوونه‌وه که‌مناکاته‌وه. جیابوونه‌وه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نی هه‌ست و نه‌ستی تێده‌په‌ڕێت و په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی جه‌سته‌ییه‌وه ده‌کات. هه‌ربۆیه باشتره ئاگاداربن که‌سه‌کان چۆن جیاده‌بنه‌وه.