له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بارزانی و تاڵه‌بانیش كۆ ده‌بنه‌وه‌

0

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بارزانی و تاڵه‌بانیش كۆ ده‌بنه‌وه‌

نوچه‌نێت: هه‌ولێر

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن، كه‌ له‌شاری سلێمانی سازكرا، ئه‌مرۆ له‌ هاونیه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراقیش كۆبوونه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌دا باس له‌ رێوشوێنه‌كانی چاكسازی كراوه‌، به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ (6/4/2011) . مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق باسیان له‌ رێوشوێنی چاكسازی و گۆڕانكارییه‌كان كردووه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ده‌بێت نێوماڵی كورد به‌ پته‌وی بمێنێته‌وه‌ و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایه‌، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌ په‌یوه‌ندی به‌و قه‌یرانه‌ قوڵه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ كوردستاندا درووست بووه‌، وتیشی “په‌یوه‌ندی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ دوێنی له‌ شاری سلێمانی به‌سترا، ‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ئێستا هه‌ست ده‌كات، كه‌ پێویسته‌ ئه‌وانیش بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ بده‌ن، چونكه‌ ئێستا كوردستان به‌ ده‌ست قه‌یرانێكه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، ئه‌و قه‌یرانه‌ش پێویستی به‌چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه‌، ئه‌گه‌رنا سه‌رده‌كێشێت بۆ توندوتیژی”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com