سێكس متمانە بەخۆكردن زیاد دەكات
نوجە.نیت.رەگەز
زانایان جەختیان كردەوە كە چالاكی سێكسی بە شێوەیەكی ئاسایی و تەندروست وا دەكات كە مرۆڤ لە رووی كۆمەڵایەتیەوە بە هێز تر بێت ومتمانەی بە خۆی زیاتر بێ.
دكتۆر هیلین فیشەر بە سایتی كیمستری راگەیاند ، كە ئەو ئەو بیروبۆچوونەی بە هۆی لێكۆڵینەوەیەكەوە پشت راست كردووەتەوە ، كە 40 كەسی گرتووەتەوە ،56%ین ئافرەت بوون و 37%یان پیاو بوون ،لە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە كە چالاكی سیكسی بە شێوەیەكی ئاسایی و تەندروست ،جگە لەوەی راهێنانێكی باشە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی فشاری دەروونی ، لەلایەكی تریشەوە كۆمەڵێك مادەی ناو مێشك هان دەدات كە زۆر بە سودن .
روونی كردەوە زیادبوونی مادەی دوبامین ، كە بەرپرسە لە گواستنەوەی زانیاری و هەستكردن ب ەخۆشی وئازار ، دەبێتە هۆی زەبت كردنی سۆز و مەزاج و وا دەكات گرفتە كۆمەڵایەتیەكان چارەسەر ببن و بە هێزی دروست دەكات.
وتیشی ” ئەو ژن و پیاوانەی كە بەو شێوە رێك و تەندروستە چالاكی سێكسیان هەیە ، هێمنتر و لە باترن بۆ بەرگە گرتنی گرفت و حەزیان لە كاری گرووپ و چارەسەرە مامناوەندیەكانە، دیارە ئەمە بە وتەی ئەو دكتۆرە .