کاریگەرییەکانی بۆنکردن لەسەر پەیوەندی نێوان ژن و مێرد

0

perfumeکاریگەرییەکانی بۆنکردن لەسەر پەیوەندی نێوان ژن و مێرد

نوچە.نیت.نیشان

” هه‌ستی ڕۆمانسیه‌ت” نازناوی هه‌ستی بۆنكردنه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ سێكسی و سوزدارییه‌كان، هه‌ستی بۆنكردن ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌په‌یوه‌ندی سۆزداریدا به‌ تایبه‌ت له‌هه‌نگاوه‌كانی وروژاندا، بۆن هه‌ستی ئاره‌زوی سێكسی زیاد یاخود كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

كاریگه‌رییه‌ ئه‌رینیه‌كان له‌په‌یوه‌ندییه‌ سێكسیه‌كان:
هه‌ستی بۆن له‌په‌یوه‌ندییه‌ سێكسیه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی تستوستیرونه‌وه‌ دروست ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ریه‌ك له‌ژن و مێرد گرنگی بده‌ن به‌ هه‌ستی بۆن، له‌پێناو باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
پێویسته‌ بۆنێك هه‌ڵبژێردرێت كه‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر حه‌زی پێ بكات، هه‌روه‌ك به‌كارهێنانی زه‌یته‌ بۆنداره‌كان بۆ جه‌سته‌ و هه‌ڵگیرسانی مۆمی بۆندار له‌ژوری نوستندا و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی گوڵی بۆندار له‌سه‌ر جێگای نوستن كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌بڵاوبونه‌وه‌ی بۆنێكی تایبه‌ت له‌ژوره‌كه‌دا.
كاریگه‌رییه‌ نه‌رێینیه‌كانی بۆن له‌په‌یوه‌ندییه‌ سێكسیه‌كان:
بۆنی ناخۆش له‌ده‌م یاخود جه‌سته‌ ڕه‌نگه‌ به‌ نه‌رێنی كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان و ببێته‌ هۆی لاواز بون و نه‌مانی هه‌سته‌ سێكسیه‌كانی نێوان ژن و مێرد.
بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌و كێشانه‌ په‌یڕه‌وی ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ بكه‌:
• دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی خواردنه‌ بۆنداره‌كان چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی ئاره‌قێكی بۆن ناخۆش.
• ڕۆژانه‌ به‌كارهێنانی لێكه‌ره‌وه‌ی ئاره‌ق و به‌كارهێنانی بۆنی دروستكراو له‌گوڵی سروشتی.
• دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی سیرو پیاز
• جوینی ئه‌و بنێشتانه‌ی پێكهاته‌ی كلوروفیلی تێدایه‌، یاخود جوینی دوو گه‌ڵا نه‌عناع بۆ ڕزگاربون له‌بۆنی ناخۆشی ناوده‌م.
• شتنی ددانه‌كان پێش خه‌وتن و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێكسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com