چى لەسەر سوڕی مانگانەی پیاوان دەزانی؟
نوچە.نیت.nrt
توێژينه‌وه‌يه‌كى ئه‌ڵمانيايى ده‌ريخستووه، سوڕى مانگانه له پياوانيشدا بوونى هه‌يه و كاريگه‌رى زۆريش له‌سه‌ر ده‌روونى پياوان به‌جێده‌هێڵێت.
به گوێره‌ى نوێترين توێژينه‌وه، سوڕى مانگانه‌ى پياوان پێى ده‌وترێت (سوڕى مانگيى) و به‌و پێيه به گوێره‌ى رۆژمێرى مانگيى كاتێك مانگ ده‌گاته 13 و 14 و 15 جه‌سته‌ى پياو تێكهه‌ڵكێش ده‌بێت له شله و ئاستى شله‌ى جه‌سته به‌رز ده‌بێته‌وه و سوڕى خوێن خێراتر ده‌بێت، به‌م هۆيه‌شه‌وه گۆڕانكارى نارێكخراو به‌سه‌ر جه‌سته‌ى پياواندا دێت.
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، به هۆى ئه‌و فشاره ده‌روونى و ئاڵۆگۆڕانه‌وه پياوان كه‌متر ده‌توانن به‌سه‌ر ده‌روونى خۆيان‌دا زاڵ‌بن.
ژنان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتنى خۆيان به‌سه‌ر پياواندا راگه‌ياندووه، به‌و پێيه‌ى ئه‌وان زياتر توانيويانه و ده‌توانن به‌رگه‌ى ئازاره‌كانى سوڕى مانگانه بگرن و به پێچه‌وانه‌وه توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه پياوان لاوازتر دێنه به‌ر چاو.
سه‌باره‌ت به توێژينه‌وه‌كه دكتۆر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا راوێژكارى ده‌رووندرووستى له زانكۆى زقازيقى ميسير رايگه‌ياندووه، ئه‌و توێژينه‌وه‌يه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه كراوه، پياوانيش بڕێكى كه‌م رژێنى په‌يوه‌نديدار به مێينه بوونيان تێدايه. هه‌ر بۆيه ده‌ركه‌وتنى سوڕى مانگانه له پياواندا به‌ديناكرێت.
هه‌روه‌ها وتى: له رووى تيۆرييه‌وه حاڵه‌ته‌كه هه‌يه، به‌ڵام له رووى كاريگه‌رييه‌وه هيچ كاريگه‌رييه‌كى ئه‌وتۆى به‌رچاوى نييه.