پێده‌چێت حكومه‌تێكى بنكه‌ فراوان به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م بخرێته‌وه‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان

0

 

پێده‌چێت حكومه‌تێكى بنكه‌ فراوان به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م بخرێته‌وه‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان

نوچه‌نێت: هه‌ولێر

به‌رپرسی راگه‌یاندنی نوسينگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، “پێده‌چێت یه‌كێتی و پارتی دووباره‌ ئیختیاری به‌شداری ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م بخه‌نه‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه‌”.
له‌ نوسینێكدا به‌ ناوی “شیوه‌نی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تیان بۆچییه‌؟”، كه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆیی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه‌، توانا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێده‌چێت یه‌كێتی و پارتی حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، بخةنة‌وه‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان.
توانا له‌ نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٥/٤ هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنێك كه‌داوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتقالی ده‌كه‌ن به‌ته‌وافوق.
ئه‌م داواكاریه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی پۆپۆزسیۆن كه‌به‌شی هه‌ره‌ زۆری داوای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و گوزارشته‌ له‌و گرێ سیاسیه‌ی تووشی هاتوون، رێگه‌ خۆشكردنه‌ بۆ قه‌یرانێكی تری سیاسی به‌و ئومێده‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعه‌یه‌تی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كان بێنه‌ ده‌سه‌ڵات سودی سیاسی لێ ببینن”.
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت “ئه‌م سێ لایه‌نه‌ ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتقالی و ته‌وافوقی، پرۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستان بخزێننه‌ ده‌هلیزێكی تاریك و پڕ له‌قه‌یران، چونكه‌ گه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان به‌دڵ نه‌بوو بۆ خۆیان، له‌هه‌ر كاتێكدا ده‌توانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه‌”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا توانا ئه‌حمه‌د پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌وافوق، به‌ نیازی ئه‌و هێزانه‌ ده‌زانێت، بۆ په‌كخستنی هه‌ربڕیارێكی حكومه‌ت كه‌ به‌ دڵی ئه‌وان نه‌بێت، ده‌نوسێت “سه‌باره‌ت به‌حكومه‌تی ته‌وافوقیش ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌زموونی به‌غدا بگوازنه‌وه‌ هه‌رێم و به‌كرده‌وه‌ په‌كی هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت بخه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌ش گرێی كه‌مینه‌یی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا ده‌نوسێت “پێده‌چێت یه‌كێتی و پارتی دووباره‌ ئیختیاری به‌شداری ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م بخه‌نه‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه‌”.

 

وێنه‌كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی توانا ئه‌حمه‌د وه‌رگیراوه‌، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com