* پرشنگ. دیاردەی توندو تیژی دیاردەیەکی کوشندەی ئەو کۆمەلگایەیە ، چارەسەرەکەیشی لەلای هەموو چینو تویژەکانی کۆمەلگایە.
* وه هـه وڵيش ئه ده م بۆ به رهـه مى تازه م به زاراوەى لورى گؤرانى بڵیم چونكه زۆرحه زم له و زاراوه يه يه.
هونەرمەند پرشنگ توانا بۆ خزمەتی هونەری گۆرانی ووتن توانیویەتی ئەوپەری هەوڵی خۆی بدات لە ئێستادا خەریکی تۆمارکردنی بەرهەمێکی نیشتمانیە . ئەو پێی وایە کەمی سپۆسنسەر بوەتە هۆی رێچکەیەک بۆ هونەرمەندان کە بە شێوەی تراک بەرهەمی هونەری تۆمار بکەن هەر بۆیە ووتی ” لەبەر کەمی سپۆنسەر هەنەرمەندان ئەو رێچکەیان گرتوە بە منیشەوە. وە لەلایەکی تریشەوە وەک مۆدیلێک بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمەی ئامادەی ئەکات هەر زوو کاری بۆ بکات و دارایش زۆر ناکەوێت لەسەری زووتریش بڵاو دەبیتەوە ، بۆیە بۆ نوچە دووا:
ئامادە کردنی
ئالان عومەر / نوچە .نیت
ئالان. پرشنگ توانا ماوەیەکە بێدەنگی ؟
پرشنگ.ئه وى راستى بيت بيده نگ نيم و به رهـه مى نويشم ئاماده يه ، به ڵام جارى هەلم بۆنه ره خساوه تا بڵاوى بكه مه وه
ئالان. هۆکاری کەمی بەرهەمت چی بوە ئایا هۆکاری داراییە یان سەرقاڵیی رۆژانە ؟
پرشنگ. من له گه ل ئه وه نيم كه به رهـه م زۆربى و بۆر بى ، به ڵكو با کەم بێ و پوخت بێ، بەڵام ئەو دوو هۆكاره ش بێگومان کاردەکاتە سەر کەمی بەرهەم به تايبه تى له ئه وروپا.
ئالان.کێ زیاتر هاوکاریت دەکات بۆ بەرهەم هینانی هونەری؟
پرشنگ.بيگومان خۆم و ديده نى كورم كه زۆر هاوكارمه.
ئالان. هەوڵت نەدواە بەزاراوەی تر گۆرانی بلێن؟
پرشنگ. بەڵى من له هـه موو ئاهه نگيك و يادو بۆنه به هـه ردوو زاراوه ،كرمانجى سه روو خواروو گؤرانى دەڵێم ، هـه روه ها له ئەلبومی 2008 يه كێك له گۆرانييه كان به زاراوه ى كرمانجى سه رووه ، وه هـه وڵيش ئه ده م بۆ به رهـه مى تازه م به زاراوەى لورى گؤرانى بڵیم چونكه زۆرحه زم له و زاراوه يه يه.
ئالان. كۆمپانیای yourtone کە دیدەن توانا خاوەنیەتی هەتا چەند توانیویەتی خزمەت بە هونەرمەندان بکات ئایا تەنیا تایبەتە بە ئیوە یاخود کار لەگەل هونەرمەندانی تریش دەکات؟
پرشنگ. بيیگومان كؤمپانياى Yourtone كارى بۆزۆرله هـونه رمه ندان كردووه وه منيش يه كێكم لەوهونەرمەندانەو ئه گينا تايبه ت نييه بۆ من ، وه هـه روه ها وه ك ئاگادارم كه له پلانيدايه كه گۆرانييه كيش بۆ تۆى ئازيز بكات.
ئالان.ماوەیەکە هونەرمەندان رێچکەیەکی نوێ لە کاکردنیاندا بەکار دەهێنن ئەویش بە شیوەی تراک بەرهەمیان هەیە نەک ئەلبوم ئیوەش بە هەمان شێوە هۆکاری ئەمە چیە ؟ ئایا کەمی سپۆنسەرکردنی ئەلبومەکانیانە یاخود مۆدێلیکی نوێیە؟
پرشنگ. راستە لەبەر کەمی سپۆنسەرئەو رێچکەیان گرتوە بە منیشەوە. وە لەلایەکی تریشەوە وەک مۆدیلێک بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمەی ئامادەی ئەکات هەر زوو کاری بۆ بکات و دارایش زۆر ناکەوێت لەسەری زووتریش بڵاو دەبیتەوە.
ئالان.چ قسەیەکتان هەیە بۆ توندوتیژی دژی ئافرەتان بەتایبەت لەكوردستان كە ئەو دیاردەیە هەیە لە ئێستادا ؟
پرشنگ. دیاردەی توندو تیژی دیاردەیەکی کوشندەی ئەو کۆمەلگایەیە ، چارەسەرەکەیشی لەلای هەموو چینو تویژەکانی کۆمەلگایە بە تایبەتی پیاوان ،چونکە بەدەست ئەو ئازارەوە ئەناڵێنیت ، بۆیە پێویستمان بە شۆرشێکی رۆشنبیری هزری هەیە بۆ گۆرینی ئەو تەقلیدەی کە هەوێنی بەرهەم هێنانی ئەو توندوو تیژیەیەلە ناو کۆمەڵگادا.
ئالان. پرۆژەی تازە چیتان لەبەردەستە؟
پرشنگ.پێشتریش باسم کردوە گۆرانیەکەی شادم تەواو بوە ، بەڵام کاری کلیپی ماوە و هەروەها خەریکی گۆرانیەکی نیشتیمانیم بۆ ئەم باروودۆخەی ئێستا.
لە کۆتاییدا زۆر سوپاستانەکەم بۆ ئەم چاو پێکەوتنەو پرسینەوەتان لە هونەرمەندان هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .