شاژن 50 ساڵە یەك پێڵاوی هەیە
نوچە.نیت.گوڵان
ماوەی 50 ساڵە شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێتی دووەم، بەردەوام یەك جووتە پێڵاو لەپێ دەكات، شاژنە ئەلیزابێتی دووەم كە پێڵاوەكەی بەدەست دروست كراوە لەلایەن (4) كەسەوە، نرخی پێڵاوەكە 1000 پاوەندە، كاتێك تێكدەچێت بۆی چاك دەكەنەوە. پێڵاوەكەی لە پێست دروست كراوە ولە دیوی پێشەوەشی زنجیرێكی زێڕی لە سەرە. شاژن پێڵاوەكەی لە زۆربەی بۆنەو ئاهەنگدا لەپێ دەكات لەگەڵ كۆمەڵێك جلی جیاواز و لەتەمەنی جیاوازدا، جێ باسە بە مەزەندەی كەس دانایێت كە شاژنی بەریتانیا لە ماوەی نیو سەدەدا هەر یەك جووتە پێڵاوی لە پێ بێت، بەڵام ئەلیزابێتی دووەم سەلماندوویەتی كە ئەو هۆگری پێڵاوەكەی خۆیەتی و ئامادە نییە هەتا مردن بیگۆڕێت. چونكە ئەو جووتە پێڵاوە پڕ بە پێی ئەون و زۆر بەلایەوە دڵگیرە.