که‌س نازانێت خێر له چیدایه
نوچە.نیت.ئاوێزە
ده‌گێڕنه‌وه له گوندێکدا پیاوێکی هه‌ژارته‌نها یه‌ك گوێدرێژی هه‌بوو وه ئه‌گه‌ر به‌هۆی گوێدرێژه‌که‌یه‌وه نه‌بوایه کاسپیه‌که‌ی ده‌وه‌ستا. ڕۆژێکیان گوێدرێژه‌که هه‌ڵدێت و وون ده‌بێت به‌مه‌ش ده‌رو دراوسێکانی کابرا دڵگران ده‌بن و دێنه لای و ده‌ڵێن:
ئای چ نه‌گبه‌تیه‌ك ڕووی تێکردیت. –
خاوه‌ن گوێدرێژه‌که‌ش ده‌ڵێت
خوا گەورەیە –
ته‌نها پاش ڕۆژێك گوێدرێژه‌که دێته‌وه بۆ لای خاوه‌نه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان گویدرێژێکی تری له‌گه‌ڵدایه.
ده‌رو دراوسێ دێنه لای خاوه‌ن گوێدرێژه‌که‌و پێی ده‌ڵێن: –
.ئای له‌و به‌خته –
خاوه‌ن گوێدرێژیش ده‌ڵێت:
.خوا گەورەیە-
پاش ڕۆژێك کوڕی خاوه‌ن گوێدرێژه‌که ده‌یه‌وێت سواری گوێدرێژه‌که ببێت و ڕایبهێنێت،بەڵەم لەکاتی ڕاهێنانکردندا ده‌که‌وێته خواره‌وه‌و قاچێکی ده‌شکێ.
ده‌روو دراوسێ دێنه‌وه لای و پێی ده‌ڵێن: –
ئای چ نه‌گبه‌تیه‌که. –
خاوه‌ن گوێدرێژ ده‌ڵێت¬:
خوا گەورەیە –
به‌م شێوه‌یه کوڕی خاوه‌ن گوێدرێژ قاچی له گه‌چدا ده‌بێت و ده‌بێت زۆر نه‌جوڵێت. له‌ناکاودا گوند پڕده‌بێت له سه‌ربازو ئه‌رکیان پێسپێردراوه که هه‌موو گه‌نجه‌کانی ئه‌و گونده به‌زۆره‌ملێ ببرێن بۆ سه‌ربازی له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵات له جه‌نگدا ده‌بێت. سه‌ربازه‌کان کوڕی خاوه‌ن گوێدرێژه‌که له‌گه‌ڵ خۆیان نابه‌ن له‌به‌ر قاچه شکاوه‌که‌ی.
به‌هه‌مان شێوه ده‌رودراوسێ دێنه‌وه لایان و ده‌ڵێن:
ئای له‌و به‌خته –
له ڕاستیدا ئێمه ئه‌وه نازانین که ئایا شته‌کان به باش یان به خراپ ده ڕوات. زۆر جار وا ده‌زانین شته‌کان خراپن به‌ڵام به باشترین شێوه بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ده‌ڵێین: (که‌س نازانێت خێر له چیدایه). خوای گەورە دەفەرمێ: (نەکەن ڕقتان لەشتێك بێ کە بەباشە بەسەرتان بشکێتەوە، وە شتێکتان خۆش نەوێ کە لەوانەیە بە خراپە بەسەرتاندا بشکێتەوە). تەنها خوا زانایە بەوەی کە ڕووداوەکان چۆن کۆتای‌یان دێ. با هەموو لە خوای گەورەو میهرەبان داوا بکەین کە ئەم دۆخەی ئێستای کوردستان بە باشە بەسەر میللەتی کوردماندا بشکێتەوە.
له‌وانه‌یه لاوازبوون ببێته هێز، ڕق ببێته ئاره‌زوو ته‌نها ئه‌گه‌ر ئێمه ئارامگربین به‌رامبه‌ر به لێکدانه‌وه‌کانمان بۆ ڕوداوه‌کان