كێشه‌ی‌ له‌بیرچونه‌وه‌ لای‌ مرۆڤه‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێت

0

1972014166602_LABERCHUNAWA19-7-2014كێشه‌ی‌ له‌بیرچونه‌وه‌ لای‌ مرۆڤه‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێت

نوچە. نیت.knn

له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا كێشه‌ی‌ له‌بیرچونه‌وه‌ لای‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ ئه‌زایمه‌ریان هه‌یه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ و چاره‌سه‌رده‌كرێت له‌رێگه‌ی‌ چاندنی‌ خانه‌كانی‌ مێشكه‌وه‌ چالاكی‌ و جوڵه‌ی‌ مرۆڤ زیاد ده‌كات و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ره‌فتاری‌ نه‌خۆشه‌كه‌ش ده‌بێت 

توێژنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌شی‌ گلادستۆنی‌ زانكۆی‌ كالیفۆڕنیای‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا له‌رێگه‌ی‌ چاندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند خانه‌یه‌كی‌ مێشكه‌وه‌ یادگه‌ی‌ مرۆڤ به‌هێز ده‌كه‌ن و كێشه‌ی‌ له‌بیرچونه‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌كات.

زاناكانی‌ شاره‌زای‌ ئه‌و بواره‌ تاقیكرندوه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چه‌ند مشكێكی‌ به‌ته‌مه‌ن ئه‌نجامداوه‌ و تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ له‌بیركردنوه‌ ده‌كات و یادگه‌یان چالاك ده‌بێت و ئه‌و به‌شه‌ له‌ده‌ستچوه‌ی‌ مێشك كه‌ هۆكار بوه‌ بۆ له‌بیرچونه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌.
 
هه‌روه‌ها زاناكان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ پیریدا نه‌خۆشی‌ ئه‌زایمه‌ریان هه‌یه‌ ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی‌ چاندنی‌ خانه‌كانی‌ مێشكه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و یادگه‌یان بۆ بگێڕدرێته‌وه‌. 

یه‌كێك له‌زاناكانی‌ به‌شداربوی‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، چاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ مێشك، ته‌نها كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر یادگه‌ نابێت به‌ڵكو كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵانه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ش ده‌بێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com