هەنارەقادر : خۆزگە
خۆزگە….
ئێستا لەلات ئەبووم
تێر لەباوەشم ئەگرتی
بەنەرمە ماچ…
بەهێواشی…
سەرتاپا مەستم ئەکردی
گەر ئەتزانی لەو شەوەدا
چەندە بەدڵ بیرت ئەکەم
بەخێرایی ئەهاتیە لام
گەر ئەتزانی
دووریت چ ئازارێکە بۆم
دڵنیابووم
ئاوەدانت ئەکردەوە
دڵەی تەنیام
گەر ئەتزانی بێتۆیی
چۆن خەمێکە بۆم
ساتێک تەنیات نە ئەکردم
گەر ئەتزانی چەند لەدڵمای
هەرگیز بەجێت نە ئەهێشتم
تا لەباوەشت ئەمردم
چاوەکانم پڕ فرمێسکن
بۆ تەنیاییم لەگریانن
سادەی وەرە
بگە هانام
بۆتۆ تاکەی پەریشانبم
وەرە گیانە
بارگەت لەو هەوارەم دانێ و
ببە بەمەم بۆ دڵەی زین
وەرە گیانە
هەر خۆت بەردی دڵم کوون کە
ببە فەرهادەکەی شیرین..