کاروان رەسوڵ : هاوڕێم
هاوڕێم
ئێوارەیەک دواى خۆرئاوا بوون
وەرە و بەدەم پیاسەیەک
و
داگیرساندنى چەند جگەرەیەکەوە
خەمەکانى خۆشمان وەک دووکەڵى
جگەرەکان بەبابکەین……
ئاخر لێرە گەر دڵسۆزێک نەبێت
و
خەمەکانت بۆ کەسێ دەر نەبڕى
ئازار و مەینەت و خەمى ژیان
نەوەک هەر پیرت دەکات.!
بەڵکو مردنیشت بۆ دەکات بەخەڵات