دادوەر هەولێری : ئەگەر تۆ بێیت 
ئەگەر تۆ بێیت بۆ ماڵەکەم
فەرشێک ئەچنم لە ئاوریشم و
لە ژێر پێتا ڕایئەخەم
جێگای خەوتنیشت
بۆ گوڵرێژ ئەکەم
تا لەگەڵ گزەنگ
بەیان گوڵەکان بۆنت بکەن
بە هێمنی و بە نەشئەوە بانگت بکەن
دەست بەسەر زوڵفی خاوتا بێنن و
تاڵ تاڵ قژت
ئاشنای عەشق بکەن