ئاوی زمزم بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌سوده‌

0

441382372014_images (1)ئاوی زمزم بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌سوده‌

نوچە.نیت nrt

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ نوێ‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئاوی‌ زمزم باشترین ئاوه‌ له‌سه‌ر رووی‌ زه‌وی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ باشترین جۆری‌ خوێكان و توخمه‌ به‌سووده‌كانی‌ تێدایه‌ و تایبه‌تییه‌كی‌ ده‌گمه‌ن هه‌یه‌ له‌ پێكهاته‌كه‌یدا.

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى زانكۆی‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ ، ئاوی‌ زمزم تایبه‌تییه‌كی‌ بێوێنه‌ی‌ هه‌یه‌ و هه‌رچه‌ندی‌ لێبخورێته‌وه‌ سوودی‌ زیاتره‌ و پاك و بێگه‌رده‌ و هیچ میكرۆبێكی‌ تێدانییه‌.

 

هه‌روه‌ها ئاوی‌ زمزم یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ گورچیله‌ و دڵ‌ و چاو و سه‌رئێشه‌ و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی‌ درێژخایه‌ن و قورس.

 

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مدا ئاوی‌ زمزمم به‌راورد كردووه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئاوی‌ بوتڵه‌كان و ئاوی‌ ئاساییدا و ده‌ركه‌وتووه كه‌ ئاوی‌ زمزم جیاوازییه‌كی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوانه‌دا هه‌یه‌ به‌ ئاوی‌ شاره‌كانی‌ مه‌دینه‌ و مه‌ككه‌شه‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رز كالسیۆم و مه‌گنیسیۆمی‌ تێدایه‌”.

پشكنینه‌كان‌ له‌ تاقیگه‌كانی‌ ئه‌وروپا و تاقیگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی‌ سعودیه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاربێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ زمزم تینوێتی‌ حاجییه‌ ماندووه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.

 

ئاوی‌ زمزم به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤه‌كان، هه‌ر بۆیه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ داووده‌رمانه‌كاندا ئه‌و خوێ و مادانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاوی‌ زمزمدا هه‌یه‌. 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com