سه‌رکه‌وتووی سه‌رەکی لەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕابوونی ئیسلامین، ژێۆپۆلێتیکی ناوچه‌که به قازانجی ئێران له گۆڕاندایه
نوچەنێت / رادیۆ ئێران
وه‌زیری به‌رگری و پشتیوانی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوار شەممە وەڵامی وەزیری بەرگری بەریتانیای دایەوەو رایگەیاند خەڵکی ناوچەکە بەهۆی سیاسەتی ئەمریکا و بەریتانیا تەنگیان پێهەڵچنراوە بۆ رزگاری هەستاونەتەوە.
لەوەڵامی قسەکانی وەزیری بەرگری بەریتانیا کە وتبوی “ئه‌گه‌ر ئێران سه‌رکه‌وتووی سه‌ره‌کیی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچهکەبێ، مه‌ترسیی بۆ ئاسایش و ئارامی جیهان دەبێت”، وەزیری بەرگری ئێران”ئه‌حمه‌د وه‌حیدی” ئه‌مڕۆ له کاردانهوهیەکدا وەڵامی وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیای دایەوەو وتی”سه‌رکه‌وتووی سه‌ره‌کیی ڕابوونی ئیسلامی و گه‌لانی موسڵمان و ئازادیخوازی ناوچەکەن”.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند “خه‌ڵکی ناوچه‌که له‌به‌ر سیاسه‌تی داگیرکاری و زۆردارانه و خۆتێوه‌رده‌رانه‌ی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ته‌نگیان پێ هه‌ڵچندراوه و بۆ ڕزگاری له‌ژێر ده‌ستیی ئەوان هه‌ستاونه‌ته‌وه”.
وەحیدی وتیشی “وشیاری گه‌لانی ناوچەکە، پێش به هه‌ل قۆستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته زاڵێتی خوازه‌کان دەگرێ له گۆڕانکارییه‌کان و هه‌وڵی دووبه‌ره‌کی دروستکردنیان پوچەڵ دەکاتەوە”.
لەلایەکی ترەوە “محه‌ممه‌د خه‌زاعی” نوێنه‌ری ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی “بلومبێرگ”دا ئاماژەی بە شه‌پۆلی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دا‌و وتی”وێنه‌ی ژێۆپۆلێتیکی ناوچه‌که به قازانجی ئێران له گۆڕاندایه”.
خەزاعی وتیشی”بزووتنه‌وه‌کانی ناوچه‌کە دژ به نیزامی کۆنی ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆرییه‌کانه که حاکمەکانیان هەوڵی هێنانه دیی هیوا و ئاواته‌کانی زلهێزه‌کانی جیهان دەدەن”