تەحسین ئەحمەد : وەختێک مردن دێت

0

10563561_781741251878226_1088270616_nتەحسین ئەحمەد : وەختێک مردن دێت

دیوار بەدیوار بەناو ئەم بیدەنگیەدا بڕۆی
من هەردیم ..
وەک مناڵیکی قەرەچی چلۆرە فرۆش
یەخەى باخچە بە باخچەى شار ئەگرم
من هەر مناڵەکەى جارانم
هەر عاشقەکەى جارانم
ئیستا زیاتر لەخۆم ئەچم
هیندەى تر گرینۆک تر بووم
هەوریک نەما یەخەى خۆی نەدڕی
گۆرانیەک نەما بەزەمیلەیەک تەنیایەوە
خۆی نەکاتەوە بەماڵی ئیوارەیەکدا
من لە چیرۆکی ئەوژنە ئەچم
کە بەیانیان لیوی تەنیای دەنیت
بەگۆزەیەک خەیاڵیکی تەڕەوە
نیوەڕوان گوی دەنی بەدڵی میرولەیەکی مەکربازەوە
عەسران لەقەفەزی ئەو باڵندە ئەڕوانیت
ئیواران ئەزمون لەفڕینی ئەوباڵندە سەرنشینانە وەر ئەگری
وای لەم دڵە چۆڵەو
لەدڵ ڕەقی تەنیای و
لەبیدەنگ بوونی تۆ
لەگریانی دەستەکانم
لە کەوتنی ستیانیکی لیو وشک
لە بەردەم شیعیریکی دڵ تەنگدا
قاچەکانم دەڕۆن
من بەدوای خۆمدا ئەگەڕیم
پەنجەکانم ماڵی من نین
عەسریک لەناو قژی تۆدا بەجیمان
من لە وەسیت نامەی ئەم شیعیرە تیناگەم
من دەڕۆم بی ئاوڕ سنۆبەری ئەو باخچە
هیندەى توڕەبوونی دوا ئیوارەى تۆ
دەست بەهاوار کردن ئەکات

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com