گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مریكى له شیكارییه‌ك ده‌ڵێ، ده‌بێ ئه‌مریكا وریا بێ له‌وه‌ى خوازیارییه‌تى، ئه‌گه‌رهاتوو حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى شه‌ڕ له‌دژى میلیشیاكان هه‌ڵبگیرسێنێ، ئه‌وا پۆسته‌كه‌ى خۆى و ئاسایشى وڵاته‌كه‌ى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
گۆڤاره‌كه شیكارییه‌كى له‌سه‌ر بارودۆخى ئێستاى عێراق كردووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترین كێشه‌ى عێراق میلیشیاكانه، كه له‌سه‌ر داواى ئه‌مریكا مسته‌فا كازمى ده‌یه‌وێ به‌ره‌نگارییان ببێته‌وه.
فۆرین پۆلیسى هۆشدارى به حكوومه‌تى ئه‌مریكا و عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، ده‌بێت ئه‌مریكا وریا بێ له‌وه‌ى خوازیارییه‌تى، له‌وانه‌یه مسته‌فا كازمییش به‌شه‌ڕكردنى له‌گه‌ڵ میلیشیاكان پۆسته‌كه‌ى خۆى وئاسایشى وڵاته‌كه‌ى بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌هیب هیگڵ و رامزى ماردینى شیكارییه‌كه‌ى فۆرین پۆلیسییان نووسیوه، ئه‌و دوو نووسه‌ره پێیانوایه شه‌ڕى میلیشیاكان له‌گه‌ڵ شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستى داعش جیاوازه و ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق و ئه‌مریكا ئه‌و جیاوازییه له‌به‌ر چاو بگرن.
چونكه له دواى 2003 وه، ئه‌وانه‌ى له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراق پۆستیان هه‌بووه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه سه‌ربه میلیشاكان و لایه‌نه‌كانى شیعه، بۆیه ئه‌گه‌رهاتوو حكوومه‌تى عێراق شه‌ڕ له دژى میلیشیاكان رابگه‌ینێ، ئه‌وا دامه‌زراوه‌كانى عێراق رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بنه‌وه.
فۆرین پۆلیسى ده‌ڵێ، له ساڵى 2003 وه ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌یوه‌ندییان به میلیشیاكانه‌وه هه‌یه ده‌بنه وه‌زیر و فه‌رمانده‌ى سوپا و پۆلیس و به‌رپرسى گه‌وره له حكوومه‌تى عێراق.
دواتر دوو نموونه‌ى تر ده‌هێنێته‌وه له‌وانه میلیشیاكان هێزێكى زۆریان له ناوچه‌ى سه‌وز هه‌یه و رێكخراوى به‌دریش كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رییه‌كان فۆرین پۆلیسى ده‌ڵێ، كازمى هه‌ندێك رێگه‌ى ناڕۆشنى په‌یڕه‌و كردووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه كاریگه‌رییان زیاتر بێت. له‌وانه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان كه ئه‌مه وا ده‌كات میلیشیاكان سه‌رچاوه داراییه‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
بۆیه به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌مریكا و عێراق ده‌توانن سوود له لاوازبوونى كۆمه‌كى دارایى ئێران بۆ میلیشیاكان وه‌ربگرن ، له‌به‌رامبه‌ردا دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به تایبه‌تى هه‌واڵگرى و دژه تیرۆر به‌هێز بكه‌ن.