ئەی یار فێری درۆم مەکە
ناتوانین درۆ بکەین
ناتوانین بی هەوا بژین.
ئەی یار!
فێری درۆم مەکە،
ناتوانین بێعیشق بژین
من و تۆ وێڵین بەدوای وشەیەکدا،
وێڵین به‌دوای عیشقدا.
وێڵین بەدوای خەندەیەكدا،
کەنازانین لەکام ڕه‌نگدا
خۆی حەشارداوە،
گوڵم ئەوەی عاشق بێ،
تەنیا من و تۆین.
ئەی یار!
خەندەی سەرلێوم مەگۆڕە بەهەنسك،
گوڵه نه‌ژاکاوه‌کان
له‌خاچ مه‌ده.
ئەی یار!
ناتوانین درۆ بکەین
فێری درۆم مەکە
با خەندە نەگۆرینەوە به‌دڕك.
ئەی یار!
با تابووه‌کانی دوێنێ بشکێنین
با تاریکی بگۆڕێن
عه‌زفی ژیان بکه‌ین
با ژیان له‌تابووه‌کان پاك بکه‌ینه‌وه.