وه‌ره‌وه تا باران داینه‌كردۆته‌وه
وه‌ره تا خۆره‌تاو نه‌یسوتاندومه
وه‌ره با سه‌رێك له جێی
ژووانه‌كان بده‌ینه‌وه
ته‌می رێگه دووره‌كانیش
ئێستا وه‌ك جاران نین
ئه‌ی (با) وه‌ره بمبه
تا باران داینه‌كردۆته‌وه
وه‌ك مندالێكی لاسار
خوم پێوه گرتووی
ئێستاش وه‌ك جاران
په‌نجه‌كانم بیری
ژه‌نینی جه‌سته‌ت ده‌كا
ده‌لێ خه‌ون ده‌بینم
نازانم بۆ له دووریت
هێنده مه‌ستم
لێوه‌كانم په‌نجه‌كانم
هه‌تا چاوه‌كانم ته‌مه‌ننای
ئه‌و رۆژانه ده‌كه‌ن
كه تۆ عاشقیان بووی
ده‌زانم هه‌موو رێگه‌یه‌ك
به‌ره‌و تۆم دێنێ
هه‌موو بارینی بارانێك
جێی ژووانه‌كانم بیردێننه‌وه
ده‌بێ له عاشق بوون و
عاشقانه ژیان قورس‌تر هه‌بێت