بەهاریش هات، هەر نەهاتی
وام دەزانی بەفر ئەتۆ دێنێتەوە
با، موژدەی هاتنت دێنێ
دەم گوت رەنگە باران دووریت بشواتەوە
هەر خشپەیەک لە دەرگا هات
ئەمن پێم وا بوو تۆی هاتوی
گۆرانیم بۆ هاتنت دەگوت
گوڵم بۆ پێشوازیت پێ بوو
بۆ تینوەتی و ماندوو بوونی
رێگای دووری گەرانەوەت
کانیم لە شێعر ساز کردبوو
ئەمن هەر وا چاوەروانم
بلێی ئەتۆ نەگەیە جێ