ئێمه خاوه‌نی چ ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌مه‌جین
زیندانه‌كان بچوكترن له‌و هێزه شارستانییه زیندووه‌ی كه شه‌قامه‌كانی نیشتیمانی پڕكردووه له‌هاوار‌و ناڕه‌زایی
په‌یامی ئاسۆ جه‌بار بۆ خۆپیشاندەرانی کوردستان و مەیدانی ئازادی.
ئازیزانم، هاوڕێ‌و هاوده‌م‌و خۆشه‌ویستانم….
-پاش په‌نجا رۆژ له‌ناڕه‌زایی‌و ره‌خنه‌گرتن‌و خۆپیشاندان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی یاداشت‌و داواكاریی، تازه به تازه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت ئێمه قبوڵی ناكه‌ین له‌هیچ كه‌سێك فشارمان بۆ بهێنێت..ئازیزان ئائه‌مه‌یه ده‌سه‌ڵاتی كوشنده كه چه‌ند ساڵه ئێمه باسی لێوه ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا 8 ئینسانیان شه‌هید كردووه‌و زیاد له 250 بریندار‌و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش نایانه‌وێت بكوژان‌و تاوانباران راپێچی دادگا بكه‌ن.
-به‌م هه‌ڵوێسته ناشارستانی‌و …….. نادینی‌و ناعادیلانه‌یان به ئاشكرا سه‌لماندیان چ ده‌سه‌ڵاتێكی خوێنڕێژ‌و …….. سه‌لماندیان …… له‌به‌عسییه‌كان به‌عسیترن، به‌عسییه‌كان به نهێنی خه‌ڵكیان ده‌كوشت، به‌ڵام ئه‌مان به ئاشكرا‌و به‌به‌رچاوی خواو‌و دنیاوه خه‌ڵك ده‌كوژن‌و منداڵ ده‌كوژن‌و گه‌نج دائه‌پڵۆسن‌و خۆیان به تاوانبار دانانێن.
-سه‌رۆكه‌كان ناتوانن به زۆر‌و زۆرداری شه‌قامه‌كان به خه‌ڵك چۆڵ بكه‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر‌و گه‌نده‌ڵ تاسه‌ر ناتوانێت نیشتیمان تاڵان بكات‌و خه‌ڵك بێده‌نگ بكات، تاسه‌ر ناتوانن زیندانه‌كان پڕ بكه‌ن له‌خه‌ڵك‌و هاوڵاتیان بترسێنن، زیندانه‌كان بچوكترن له‌و هێزه شارستانییه زیندووه‌ی كه شه‌قامه‌كانی نیشتیمانی پڕكردووه له‌هاوار‌و ناڕه‌زایی، زیندانه‌كان له‌وه زه‌لیلترن تا ده‌رحه‌قی ئه‌و حه‌قبێژانه بێن، حیزب له‌وه ناشرینتره تا بتوانێت جوانییه‌كانی ئه‌م هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناشرین بكات.
-ئه‌و سه‌رۆك‌و سه‌ركردانه‌ی خۆیان گێل ده‌كه‌ن له‌كوشتنی ئینسان‌و خوێنڕشتن به ده‌ستی ره‌شی چه‌كداره‌كانیان، بێگومان ده‌بنه گاڵته‌جاری سیاسی‌و مه‌هزه‌له‌ی خه‌ڵك. ئه‌وانه‌ش كه پێنوایه ئه‌و غه‌زه‌به شارستانی‌و رۆشنبیرییه كرده‌گه‌لێكی گێره‌شێوێن‌و ناشارستانییه، بێگومان زۆر له‌وه كاڵفامتر‌و نادیده‌ترن كه بتوانن به درۆی گه‌وره ئه‌و ته‌وژمه شارستانییه ناشرین بكه‌ن‌و جیهان چه‌واشه بكه‌ن.
ئه‌م هێزه شارستانییه كولتورێكی زیندووی به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی مافه‌كانی ئینسانه له‌چوارچێوه‌یه‌كی شارستانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پراكتیزه‌كردنی دادپه‌روه‌ری‌و ئینساندۆستییه له‌بچوكترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه تاده‌گاته ئاستی تاكه‌كه‌س‌و دامه‌زراوه شارستانییه‌كان.
جوانییه‌كانی ئه‌م غه‌زه‌به شارستانییه له‌وه‌دایه كه هیچ حیزب‌و گروپێك ناتوانێت خۆی بكات به خاوه‌نی‌و ناشرینی بكات، هیچ هێزێكی ئینسانكوژ‌و خوێن‌ڕێژ ناتوانێت له‌نێوی به‌رێت، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره ناتوانێت ئه‌و غه‌زه‌به شارستانییه خامۆش بێده‌نگ بكات، هیچ حیكایه‌تێكی رابردوو، هیچ كاریزمایه‌كی وه‌همی ناتوانن زیندوێتی ئه‌و هێزه شارستانییه بكوژن…….
ئازیزتان ئاسۆ جه‌بار
ئەم پەیامە ئاراستەی مەیدانی ئازادی کراوە
تێبینی نوچەنێت:
داوای لێبوردن لەهاوڕێی ئەزیزمان کاک ئاسۆ جەبار دەکەین، کە هەندێ وشەی بەڕێزیانمان سانسۆر کردووە، لەوەش تەنها مەبەستمان ئەوەیە رەخنە بگرین، بەڵام فاوڵی یاسایی نەکەین، کەبەپێی یاسای ئەو ولاتەی ئێمە کاری بۆ دەکەین، رێگری لەکارەکانمان دروست بکەین، بڕوای تەواومان بەرەخنە هەیە، بەڵام هەندێ وشە لەدەرگای تەشهیر دەدەن، بۆیە ناتوانین پەخشی هەندێ وشە بکەین، چونکە جیا لە پرسە یاساییەکە مەبەستمانە زمانی سایتەکەش لەهەندێ وشە بپارێزین، کاک ئاسۆ نوسەرو رۆشنبیرێکی دیارە بێگومانین دڵسۆزی بۆ خۆپیشاندەران و داوای گەنجان و بینی تەعداکردن، لەگەنج و خوێنرشتنیان ناچار بەهەندێ وشەی دەکەن، بۆیە لە نەگونجاندنی لەگەڵ زمانی رۆژنامەوانی ماڵپەڕی نوچەنێت، داوای بەخشین لەو هاوڕێ ئەزیزەمان دەکەین.