ئەسعەد مورادی
چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئێران نکۆڵی لە پلانی تیرۆری دیپلۆماتەکەی ئەمریکا دەکات، بەڵام ئەمریکا جارێ بەتەمای دژکردەوە نیشاندان نییە، چونکە هیچ لێکەوتەیەکی نەبووە و تەنیا پلانێک بووە.
چەند ڕۆژ پێشتر ڕۆژنامەی (پۆلیۆتیکۆ)ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئەمریکا چەندین ڕاپۆرت و زانیارییان بەدەست گەیشتووە، کە کۆماری ئیسلام ئێران نیازی تیرۆری “لانا مارکس” باڵوێزی ئەمریکایە لە ئەفریقای باشوور.
بەپێی هەمان سەرچاوە، گوایە ئێران ئەو پلانەی لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی داناوە و هەروەک ڕۆژنامەکە نووسیویە باڵوێزخانەی ئێران لە “پرتوریا” لەو هەوڵەدا دەستی هەیە.
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کەلە بەهاری ساڵی ڕابردووەوە ئاگاداری هەوڵەکانی ئێران بۆ تیرۆری لانا مارکس هەن.
لە لێدوانێکی تایەبت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، چاودێڕی سیاسی کورد، لەبارەی پلانی تیرۆرکردنی باڵیۆزێکی ئەمریکا لە ئەفریقا رایگەیاند: دوو تایبەتمەندی حکومەتی کۆماری ئیسلامی وەک حکومەتێکی سەرەڕۆ، دژە ئەهوەنی و سەقامگیری ئەوەیە،کە چما هەر کردەوەیەکی نامرۆڤانە و تێرۆریستی، کە ئەنجامی بدات نەکۆڵی لێدەکات، بۆ وێنە سێ رۆژ بوو فرۆکەی مەدەنی ئوکرائینی خستەخوارە، هەموو جیهان بەڕوونی لایان ئاشکرابوو، کە کاری ئێرانە، بەڵام ئێران نەکۆڵی لێدەکرد. دووهەم ئەوەی، کە هەر کارێکی کە پێشگیری کرابێت لە نەیتوانی بێت کە بەڕێوەی بەرێت، ڕەتی دەکاتەوە، کە ویستوویەتی بەڕێوەی بەڕیت. ئەوەی ڕاستی بێت ئەو کارە بە هەر هۆکارێک پێی زانراوە و پێشی پێگیراوە؛ من پیموایە ئەمریکا جارێ بەتەمای دژکردەوە نیشاندان نییە، چوون هیچ لێکەوتەیەکی نەبووە و تەنیا پلانێک بووە.
ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوانییە، پلانی تیرۆری دیپلۆماتە ئەمریکییەکە، کارتێکەری هەبێت لەسەر هەڵوێستی لایەنەکانی ئەوروپا، بەهۆی ئەوەکە کەلێنێک و گرژییەکی جددی هەیە لە نێوان ئەوروپا و ئەمریکا؛ ئەوروپا زۆر هەوڵدەدات، کە سەربەخۆیی بڕیاردانی خۆی بپارێزێت و نەبێتە پاشکۆی ترەمپ. بۆیە رەنگە تەنیا بگاتە ئاستی ئیدانە کردن.
بەپێی هەواڵێکی میدیا ئێرانییەکان، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئێران پابەندیی خۆی بە بنەما دیپلۆماسییەکانی جیهان سەلماندووە.
سەعید خەتیبزادە رەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی هەوڵی تیرۆرکردنی لانە مارکس بدات و رای گەیاندووە، ئەوە ئەمریکایە بنەماکانی دیپلۆماسیەتی ژێر پێ خستووە و لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کشاوەتەوە و دەیان تیرۆر و دەستوەردانی سەربازی لە وڵاتان، کردووە.
لەمبارەوە سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویە: “بەپێی ڕاپۆرتەکان لەوانەیە ئێران بۆ تیرۆر یان هێرشێکی دیکە لەدژی ئەمریکا بیهەوێ تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بکاتەوە. بەڵام هەر هێرشێکی ئێران لەدژی ئێمە، بە هێرشێکی هەزار بەرامبەر وەڵامی دەدرێتەوە”.