ئامادەکردنی: لاڤین عومه‌ر
ئه‌حلام كه گۆرانبێژێكى به‌ناوبانگى ئیماراتییه به‌وه ناسراوه، ناوه ناوه هێرش ده‌كاته سه‌ر هونه‌رمه‌نده ژنه‌كان و دوا جاریش هێرشى كردووه‌ته سه‌ر هونه‌رمه‌ندى سوورى ئه‌ساڵه نه‌سرى.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى “الفن” ئه‌حلام له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، هه‌ر كه‌سێك بتوانێ كۆپڵه‌ى (تیرارارا، تیرارارا) بڵێته‌وه ئه‌وا 10 درهه‌مى پێ ده‌ده‌م.
ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردووه، ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى لێگراوه. چونكه وا لێكدراوه‌ته‌وه كه گاڵته به ئه‌ساڵه ده‌كات. ناچار روونكردنه‌وه‌ى داوه و گوتوویه‌تى، “رێگه به خۆم ناده‌م هیچ شتێكى ناشیاو به كه‌س بڵێم و رێگه‌یش به كه‌س ناده‌م قسه به خۆم و كاره‌كانم بڵێ”.
ئه‌حلام له روونكردنه‌وه‌كه‌ى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له په‌یامه‌كه‌ى مه‌به‌ستى هیچ كه‌سێك نه‌بووه و ئه‌و هه‌میشه رێز له هونه‌رمه‌ندان و كاره‌كانیان ده‌گرێ.