ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه نێت
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر به‌غدا ماده‌ى 140 جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێم له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكات.
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت له لایه‌ن لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق پێشنیاركراوه دوو ساڵ بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 دیار بكرێت، جه‌مال حه‌وێز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌ڵێ “زه‌حمه‌ته هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و ماده ده‌ستوورییه بكرێت”.
ماده‌ى 140ى ده‌ستوور تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به سێ میكانیزمى سه‌ره‌كى، ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێرى، راپرسى. جه‌مال حه‌وێز په‌رله‌مانتار ده‌ڵێ، “هیچ یه‌كێك له‌مانه جێبه‌جێ نه‌كراوه جا چۆن هه‌موارده‌كرێته‌وه”.
له ساڵى 2007 وه چه‌ندان لیژنه بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 دانراوه، كه‌چى تا ئێستا هیچ شتێك نه‌كراوه، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له په‌رله‌مان تایبه‌ته به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، پێیوایه رێگایه‌كى تر بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌كه هه‌یه ئه‌ویش سكاڵاكردنه له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
جه‌مال حه‌وێز له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “پێویسته حکومەتی عێراق رێکارە یاساییەکانی جێبەجێ بکات، ئەگەرنا باشتر وایە سەرکردایەتی کورد لە دەرەوە لۆبییەک دروست بکەن لە دادگای لاهای سکاڵا تۆمار بکەن، کە حکومەتی ناوەند نایه‌وێت ئەو ماددە دەستوورییە جێبەجێ بکات”.