ئه‌سعه‌د مورادى- تایبه‌ت به نوچه نێت
به ئامانجى گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له ئێران، كوڕى دوایین شاى ئێران په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و چاودێرێكى سیاسى كوردیش ده‌ڵێ، جگه له مه‌به‌ستى ده‌ركه‌وتن هیچ پلانێكى تر‌ى لا نییه.
ره‌زا په‌هله‌وى كوڕى دوایین شاى ئێران په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و وا خۆى ده‌رده‌خات كه پێویستى به پاڵپشتى هه‌یه و سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى ئێرانیش ده‌ڵێ، ده‌بێ یه‌كێتى خاكى ئێران پارێزراو بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا كوڕى شا ده‌توانێ له رووى سیاسییه‌وه چى بكات؟ شاهۆ حوسێنى شرۆڤه‌كارى سیاسى كورد و شاره‌زا له دۆخى ئێران گوتى، “ئه‌مه په‌یامى كه‌سێكه كه ده‌مێكه‌ى هه‌ستێكى نۆستالۆژى به نیسبه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكى له‌ده‌ستچوو هه‌یه”.
دواتر شاهۆ به دوورى نه‌زانى ئه‌و پیاوه ئامانجێكى سیاسى هه‌بێت، به‌ڵام ده‌ڵێ، “ئه‌م ئامانجه جگە لە مەیلێک بۆ دەرکەوتن وەک شوێنگره‌وه‌ى دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هیچ گەڵاڵە و نەخشەڕێگایەکی مەعریفی بۆ دیموكراسى لەخۆ ناگرێت”.
رەزا پەهلەوی، شازادەی جێنشینی دوايين شاى ئێران، محمەد رەزا شا بوو، کە بە رووخانی سیستەمی پاشایەتی لە ئێران هەڵهاتن ٤١ ساڵ پێش ئێستا، بەڵام ئێستاش خۆی و لایەنگرانیشی هەر بە شازادەی جێنشینی دەناسێنن.
رەزا پەهلەوی کوڕە گەورەی شای بووە و تەمەنی ٥٩ ساڵە و دانیشتووی ئەمریکایە. هەروەها دژی هێرشی سەربازییە دژی حکومی ئێستای ئێران و پێیوایە دەبێ خەڵک بە ریفراندۆم یان خۆپیشاندان ئەو دەسەڵاتە بگۆڕن.