په‌رله‌مانتارێكى كورد بۆ كازمى: دره‌نگ ده‌ستت پێكرد

0

ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به‌ نوچه‌ نێت

به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتارى كورد پێیوایه‌ زۆربه‌ى كێشه‌كان له‌ عێراق له‌ چه‌كى نایاسایى سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى كازمى بۆ چه‌كداماڵێن ده‌ڵێ، دره‌نگه‌ و ده‌بووایه‌ زووتر ده‌ست پێ بكات.

به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت، باس له‌ دوایین گرژییه‌كانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، “هه‌مووى به‌هۆى ئه‌وه‌یه‌ چه‌ك به‌ ده‌ست میلیشیا و حزبه‌كانه‌وه‌یه‌”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ چه‌ندان نموونه‌ى تاوان و خراپه‌كارى ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى چه‌كه‌وه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ و پرۆسه‌ى سیاسى و كارگێرییان له‌ عێراق تێكداوه‌.

له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى به‌هار گوتى، “ساخته‌كاریى هه‌ڵبژاردن، كوشتنى رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان، رفاندن، دزيى، هه‌ر كارێكى ترى نایاسایى، به‌هۆى ئه‌و چه‌كه‌وه‌یه‌”.

له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى باسى له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى كازمى دره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر باشیش بێ، “ده‌بووایه‌ زۆر زووتر و به‌ر له‌ كازمى ئه‌و كاره‌ بكرێ، چونكه‌ دیارده‌ى چه‌كى نایاساییه‌ عێراق به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com