مانگى داهاتوو رۆژانه‌ 22 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى ده‌بێت

0

ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت

وه‌زاره‌تى كاره‌با رایگه‌یاند، له‌ مانگى داهاتوو بڕى كاره‌باى نیشتمانى بۆ 22 كاتژمێر زیاد ده‌بێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ له‌م مانگه‌دا رۆژانه‌ 20 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین كراوه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئومید ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، ” لەم مانگەدا -ئه‌یلوول- 20 كاتژمێر له‌ رۆژێكدا كارەبامان به‌ هاووڵاتیان داوە ‌و بەپێی ئەو پلانەی هەمانە لە مانگی 10- تشرینى یه‌كه‌م پێدانی كارەبا دەگەیەنینە نزیكەی 22 كاتژمێر”.

له ‌به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ئومێد ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌ كرد، له‌ مانگى 11 “تشرینى دووه‌م” وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ بڕى 500 میگاواتى تر، بۆ سیسته‌مى كاره‌باى هه‌رێم زیاد بكات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌رێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رپێچییه‌كان كاره‌باى هاووڵاتییان باشتر بكه‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com