سوود و قازانجى دابه‌زینى به‌هاى تمه‌ن بۆ بازاڕى كوردستان

0

ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به‌ نوچه‌ نێت

شاره‌زاییه‌كى دارایى گشتى له‌ كوردستان ده‌ڵێ، دابه‌زینى به‌هاى تمه‌نى ئێرانى سوودى بۆ بازرگانانى كوردستان هه‌یه‌ و كه‌چى زیانى بۆ كۆى گشتى بازاڕه‌كه‌ هه‌یه‌.

دواى ئه‌وه‌ى به‌هاى تمه‌نى ئێران به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر دابه‌زیوه‌ و گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ سێ ملیۆن تمه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر 100 دۆلار ده‌وه‌ستێ، پرسیارى ئه‌وه‌ دروست ده‌بێ ئاخۆ ئه‌مه‌ چ قازانج و زیانێكى بۆ بازاڕى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ؟ چونكه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ رووى جوگرافییه‌وه‌ دراوسێى ئێرانه‌‌ و ئاڵۆگۆڕێكى بازرگانى فراوان له‌نێوان هه‌رێم و ئێران هه‌یه‌.

له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، د. سه‌باح خۆشناو شاره‌زا له‌ دارایى گشتى له‌ زانكۆى سه‌لاحه‌دین گوتى، “دابەزینی بەهای تەمەنی ئێرانی و دراوی وڵاتانی دەورووبەر بە سوودی بازاڕی هەرێمی کوردستان وعێراق دەشکێتەوە،چونکە نرخی کاڵاکانی دادەبەزێت، ئەمە کاریگەریی لەرووی نرخی بژێوی خەڵکەوە ده‌بێت”.

ئه‌و شاره‌زاییه‌ى دارایى گشتى باس له‌وه‌ ده‌كات، له ‌كاتێكدا كه‌ ئه‌مه‌ سوودى بۆ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، كه‌چى له‌لایه‌كى تر دوو ره‌هه‌ندى خراپى بۆ ئابوورى كوردستان هه‌یه‌، له‌وانه‌ وا ده‌كات دراوى بیانى له‌ نموونه‌ى دۆلار بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ لایه‌كى تریش گه‌شه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ لاواز ده‌كات، سه‌باح خۆشناو گوتى، “کە پیشەسازی ناوخۆ ناتوانێت کێبڕکێی ئەو کاڵایانە بکات کە لەو وڵاتانەوە بە نرخی هەرزانتر دەگەنە بازاڕ ئه‌وا به‌رهه‌مهێنانى  ناوخۆ رادەگرێت و بازاڕ داگیر دەکات، کە پێی دەگوترێت نغرۆکردنی بازاڕ بە کاڵای وڵاتانی دەورووبەر. ئەمەش ئابوورییەکی ناتەندرووست بەرهەم دەهێنێت و ئەم وڵاتە دەبێتە پاشکۆی وڵاتانی دەورووبەر له‌ دابینكردنى كاڵاكانى”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com