د. سەباح بەرزنجی: حكومه‌ت زۆر بی باكانه‌ ره‌فتار ده‌كات ئەوەش وایکرد بێ هیوا بین و داوای هەڵوەشاندنەوەی بکەین

0

د. سەباح بەرزنجی: حكومه‌ت زۆر بی باكانه‌ ره‌فتار ده‌كات ئەوەش وایکرد بێ هیوا بین و داوای هەڵوەشاندنەوەی بکەین

تایبەت بەنوچەنێت

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت. د. سەباح بەرزنجی رایدەگەیەنێت کە حزبەکەی بێ هیوا بووە لە حکومەتی کوردستان، بۆیە داوای هەڵوەشاندەوەی دەکات و بەکار هێنانی وشەی تەسلیم بوونی لایەنە ئیسلامیەکان بە بزوتنەوەی گۆڕان، بە هێرشی راگەیاندن دەزانێت و داوا دەکات لەجێی قسەی رەق قسەی بنیاتنەر بکرێت.

لەدواین کۆبونەوەی نێوان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لایەنە ئیسلامییەکانیش چونە پەنای داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی کوردستان و لە ماڵپەڕی خەندانیش کە نزیک لە سەرۆکی حکومەتی کوردستانە، ئەو هەنگاوی حزبە ئیسلامیەکان بە تەسلیم بوون بە بزوتنەوەی گۆڕان لێکدرایەوە.

د. سەباح بەرزنجی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت. ئەو قسانە بە قسەی بێ مانا ناو دەبات و دەڵێت” ته‌سلیم بوون قسه‌یه‌كی بی مانایه‌، ئه‌وه‌ی وتراوه‌ ته‌نها ده‌رواته‌ چواچێوەی هیرشی راگه‌یاندنه‌وه‌، ئه‌و 3 حیزبه‌ ئیستا بیكه‌وه‌ وه‌سیقه‌یه‌كی سیاسییان مۆر كردوه‌ بۆ چاكسازی و ته‌وافوقی سیاسی، له‌ باتی ئه‌و قسه‌ ره‌قانه‌ با قسه‌ی باش و بنیاتنه‌ر بكه‌ین”.

سەرەتای گرژییەکانی کوردستان لەوکاتەوە دەست پێ دەکات کە بزوتنەوەی گۆڕان لەبەیاننامەیەکی ٧ خاڵیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان و حکومەتی کوردستانی کرد، لەسەرەتادا هیچ کام لە حزبە ئیسلامییەلان لەگەڵ ئەو داواکارییەی بزوتنەوەی گۆڕان نەبوون، بەڵام لەدواین کۆبونەوەی نێوان سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەو دوولایەنەش داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و دامەزاراندنی حکومەتێکی تەوافوقیان کرد، لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، د.بەرزنجی ئەو هۆکارە ئاشکرا دەکات، کە حزبەکەی بردۆتە پەنای داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و دەڵێت” سه‌ره‌تا ئومێدێكمان به‌وه‌ هه‌بوو حكوومه‌ت شتیك بكات لە خزمەتی هاوڵاتیان و بەدەمەوە چونی خەڵک، دیاره‌ ئه‌و ئومیده‌ ئیستا نه‌ماوه‌ دوای نزیكه‌ی 50 رۆژ له‌ خۆپیشاندان و ده‌رچوونی بریاره‌كانی به‌رله‌مان، ده‌بینین حكومه‌ت زۆر بی باكانه‌ ره‌فتار ده‌كات ئەوەش وایکرد بێ هیوا بین لە حکومەت و داوای هەڵوەشاندنەوەی بکەین”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com